ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٧. هیوام پێت نییە زل و بێ‌خێری
هیوام پێت نییە زل و بێ‌خێری
بە کەر ناوێری، بە کورتان شێری.

ئەوی دۆست دەیکا، پێی ناکرێ دوژمن
هەر جارێک ناشتا دەکا درۆزن

پیاو بە خزم و دۆست دەبێ کۆڵەوار
ناقەڵشێ، هۆرە لە خۆی نەبێ، دار

جێی مست و زلـلـە، پێلەقە و شەقه
لە قەدیمەوە قسەی حەق ڕەقە

لەگەڵ ئەم بیر و باوەڕە چۆنی؟
دەڵێن چێشتی خۆش دیارە بە بۆنی.

زۆر بە نەفامم دێتە بەر نەزەر
کەسێ لە ئەسپ دابەزێ بۆ کەر

دار ویشک دەبێ بە ئاواتی باز
جارێک لە سەری بخوێنێ ئاواز.

بیستوومە پاروو لە زار بکەوێ
بۆ کۆش چاترە، نەک ئێرە و ئەوێ

ناحەقی کرا لە منی هەژار
جا فەڕقی چییە، چ گورگ و چ سوار
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٣٣.

پەراوێز edit