ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٢. پەندی پێشینیان
پەندی پێشینیان خۆراکی گیانه
مۆسیقای دڵه‌، باخچه‌ی ژیانه‌

پەندی پێشینیان یادگارییە
میراتی کۆنی کوردەوارییە

پەندی پێشینان بەڵگەی خەباتە
دیاردەی مێژووی گەل و وڵاتە

پەندی پێشینان گەلێ پیرۆزە
مایەی شانازی بۆ گەل و هۆزە

ئەگەر قسەی حەق لە من دەپرسی؟
تێر ئاگای نییە هەرگیز لە برسی

بەقەول و قەرار قەت مەخۆ فریو
بە هیوای جیران، ویشکە تێکوشیو

گوێ بگرە زەریف! بۆ ئەم نەزیلە
مەسپێره هەرگیز دووگ بە پشیلە

هەرچی خۆت نەیکەی بێ‌سودە کاکە
بە دستی خەڵکی مار بگری چاکە

لە نێو خاس و عام ئەم قسه زۆرە
ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمەبۆره

لای گەوج و نەفام نەسیحەت بایە
یاسین بۆ گوێلک، بلوێر بۆ گایە

ئەو کەسەی کوورەی نەوسی لە جۆشە
وەک کەری ماندوو مەحتلی جۆشە

ناتەواوی هۆی قڕه و جەنجاڵە
بەلام سفرەی پڕ هێمنی ماڵە

کە ناعیلاجی ڕووی کردە ماڵت
حەریفی دایکت دەکەی بە خاڵت
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی ١٣٨٦ لاپەڕە ٢٨.

پەراوێز edit