حەمد بۆ خوای بەرز و بێ هاوتا
خالیقی مەخلووق بێ باک و تەنیا
ڕاگری زەوی و حەوت ئاسمانە
بەری لە وەهم و شک و گومانە
بە قودرەتی خۆی لە یەک قەترە ئاو
جوانترین بەشەر دێنێتە بەرچاو
ڕۆزی ئەو دەخۆن گەلی گیانلەبەر
هەر بەدەس ئەوە قازانچ و زەرەر
هەرچی ئەو بیدا نابڕێتەوە
هەرچی ئەو بیبا ناگەرێتەوە
بە یەکێ ئەدا ماڵی زۆر و گەنج
بە یەکێ ئەدا موشەققەت و ڕەنج
یەک بەخێو ئەکا بە ناز و نیعمەت
یەکێ دەخاتە ژێر باری زەحمەت
یەکێ تێر دەکا لە گۆشت و پڵاو
یەکێ کوێر دەکا بۆ چۆڕێ شۆرباو
یهکێ گەڕانی بە کادیلاکە
یەکێ بە پێیان ماندوو و هیلاکە
یەکێ ڕادەخا فەڕش لە بەر پێ
یەک لە سەر حەسیر گیانی دەردەچێ
یەک سووڕانەوەی بە تۆیۆتایە
یەک ماندوو و مردوو هەتا هەتایە
یەکێ ڕادەخا فەڕش لە بەر پێ
یەک لە سەر حەسیر گیانی دەردەچێ
یەک سووڕانەوەی بە تۆیۆتایە
یەک ماندوو و مردوو هەتا هەتایە
یەکێ بەدەنی وەک گرێ دارە
یەکێ دوازدە مانگ لەشی بێمارە
یەکێ منداڵی زۆر و بێخێرە
یەکێ تا دەمرێ هەر وەجاغکوێرە
یەکێ لە باخەڵ ناسک و نازدارە
یەک هاورێ لەگەڵ ورچی نێو غارە
یەکێ پەریڕوو دێتە باوەشی
یەک دێڵەدێوێک بۆتە هاوبەشی
یەکێ دەکاتە گەورەی خاس و عام
یەکێ دەنوێنی لە توونی حەمام
بە یەکێ ئەدا عەقڵی ئەفلاتوون
یەکێ دەکاتە واریسی مەجنوون
یەکێ دەکاتە قوتبی ڕەببانی
یەکێ دەکوژێ بە بێئیمانی
یەکێ زانایە ژیانی تاڵە
یەک گەوج و نەزان بە ماڵ و حاڵە
یەکێ دانیشتووی کۆشک و تەلارە
یەک بە ئەرمەنی و جووش قەرزدارە
یەکێ حیسابی ڕەد بوو لە میلیارد
یەکێ شک نابا لە ماڵ پووتێ ئارد
یەکێ شیکترین جل لە بەریایە
یەک لە تەندوور خەی بۆسۆی لێنایه
یەک گرانترین پارچەی دادڕی
یەک توورەکەی سواڵ ئەستۆی دابڕی
یەک کۆشک و سەرای لێ بەجێماوە
یەک شارەداری لە قەبری ناوە
یەک بە دەست و دڵ، یەکێ چروکە
یەک ئێسکگران، یەک ڕەزاسووکە
یەکێ دەست لە مل یاری چاوبازە
یەک چاوی خێل بوو لە بەر دەروازە
یەک ماڵی پڕە لە نەفت و گازۆڵ
یەک هەڵدەلەرزێ لە بەر سەرما و سۆڵ
یەکێ خاوەنی سەروەت و ماڵە
یەکێ تا دەژی ڕووت و ڕەجاڵە
یەکێ خاوەنی پێژۆ و پەیکانە
یەکێ لارەمل لە قوون دەرکانە
یەک بە دەستی پڕ بۆ ماڵ دێتەوه
یەکێ بە بێشێو سەر دەنێتەوە
یەکێ بێحەدد و حیسابه ماڵی
یەک بەخێو دەبێ بە نانی سواڵی
یەکێ دەباتە نێو ئاپارتومان
یەکێ دەڕزێنێ لە کونجی زیندان
یەکێ ئارەقەی نایەتە نێوچاو
یەکێ دەبرژێ لەبەر سوورەتاو
یەکێ خاوەنی سەروەت و ماڵە
یەکی تا دەمرێ ڕووت و ڕەجاڵە
بە یەکێ ئەدا دینار بە خەڵوار
یەکێ سەگ و نان دەکا قەرزدار
یەکێ نان لە دەم سەگ دەڕفێنێ
یەک هەزار هەزار پوڵ دەدۆڕێنێ
یەکێ سوبحانەی هەنگوین و ڕۆنە
یەکێ سێ ژەمەی شیرێژی کوونە
یەک پارچەی نایاب دەکاتە بەرگی
یەک لەبەر ڕووتی دەخوازێ مەرگی
یەک پووڵ و پارەی بە سوود دەگەڕێ
یەک سەری مانگێ ڕەنگی دەپەڕێ
یەکێ ڕۆژ شەو مەست و سەرخۆشه
یەک لە سوێی گۆشت و چەوری نەخۆشە
یەکێ نەهاری قەل و مریشکە
یەکێ دۆی ترش یا نانی ویشکە
یەکێ مەکینە بەرگی دەشۆرێ
یەک لە دەستەنگی ژنی دەتۆرێ
یەک هەموو ساڵێ دەچێ بۆ حەجێ
یەکێ بەربینگی دەگرێ پوورخەجێ
یەک پوڵی زۆره ژنی دەدەنێ
یەک ماوەی ژینی دەنوێ بە تەنێ
بە یەکێ ئەدا چەند دەستە خانوو
یەک دادەمێنی بۆ کرێخانوو
خۆی لە هەموو کەس باشتر دەزانێ
مەرد دەباتە لای نامەرد بۆ نانێ
خوا نەکا هەرگیز بێژن: خوایە!
بۆ وات کردووە و لەبەرچی وایە؟
خالیقی مەخلووق بێ باک و تەنیا
ڕاگری زەوی و حەوت ئاسمانە
بەری لە وەهم و شک و گومانە
بە قودرەتی خۆی لە یەک قەترە ئاو
جوانترین بەشەر دێنێتە بەرچاو
ڕۆزی ئەو دەخۆن گەلی گیانلەبەر
هەر بەدەس ئەوە قازانچ و زەرەر
هەرچی ئەو بیدا نابڕێتەوە
هەرچی ئەو بیبا ناگەرێتەوە
بە یەکێ ئەدا ماڵی زۆر و گەنج
بە یەکێ ئەدا موشەققەت و ڕەنج
یەک بەخێو ئەکا بە ناز و نیعمەت
یەکێ دەخاتە ژێر باری زەحمەت
یەکێ تێر دەکا لە گۆشت و پڵاو
یەکێ کوێر دەکا بۆ چۆڕێ شۆرباو
یهکێ گەڕانی بە کادیلاکە
یەکێ بە پێیان ماندوو و هیلاکە
یەکێ ڕادەخا فەڕش لە بەر پێ
یەک لە سەر حەسیر گیانی دەردەچێ
یەک سووڕانەوەی بە تۆیۆتایە
یەک ماندوو و مردوو هەتا هەتایە
یەکێ ڕادەخا فەڕش لە بەر پێ
یەک لە سەر حەسیر گیانی دەردەچێ
یەک سووڕانەوەی بە تۆیۆتایە
یەک ماندوو و مردوو هەتا هەتایە
یەکێ بەدەنی وەک گرێ دارە
یەکێ دوازدە مانگ لەشی بێمارە
یەکێ منداڵی زۆر و بێخێرە
یەکێ تا دەمرێ هەر وەجاغکوێرە
یەکێ لە باخەڵ ناسک و نازدارە
یەک هاورێ لەگەڵ ورچی نێو غارە
یەکێ پەریڕوو دێتە باوەشی
یەک دێڵەدێوێک بۆتە هاوبەشی
یەکێ دەکاتە گەورەی خاس و عام
یەکێ دەنوێنی لە توونی حەمام
بە یەکێ ئەدا عەقڵی ئەفلاتوون
یەکێ دەکاتە واریسی مەجنوون
یەکێ دەکاتە قوتبی ڕەببانی
یەکێ دەکوژێ بە بێئیمانی
یەکێ زانایە ژیانی تاڵە
یەک گەوج و نەزان بە ماڵ و حاڵە
یەکێ دانیشتووی کۆشک و تەلارە
یەک بە ئەرمەنی و جووش قەرزدارە
یەکێ حیسابی ڕەد بوو لە میلیارد
یەکێ شک نابا لە ماڵ پووتێ ئارد
یەکێ شیکترین جل لە بەریایە
یەک لە تەندوور خەی بۆسۆی لێنایه
یەک گرانترین پارچەی دادڕی
یەک توورەکەی سواڵ ئەستۆی دابڕی
یەک کۆشک و سەرای لێ بەجێماوە
یەک شارەداری لە قەبری ناوە
یەک بە دەست و دڵ، یەکێ چروکە
یەک ئێسکگران، یەک ڕەزاسووکە
یەکێ دەست لە مل یاری چاوبازە
یەک چاوی خێل بوو لە بەر دەروازە
یەک ماڵی پڕە لە نەفت و گازۆڵ
یەک هەڵدەلەرزێ لە بەر سەرما و سۆڵ
یەکێ خاوەنی سەروەت و ماڵە
یەکێ تا دەژی ڕووت و ڕەجاڵە
یەکێ خاوەنی پێژۆ و پەیکانە
یەکێ لارەمل لە قوون دەرکانە
یەک بە دەستی پڕ بۆ ماڵ دێتەوه
یەکێ بە بێشێو سەر دەنێتەوە
یەکێ بێحەدد و حیسابه ماڵی
یەک بەخێو دەبێ بە نانی سواڵی
یەکێ دەباتە نێو ئاپارتومان
یەکێ دەڕزێنێ لە کونجی زیندان
یەکێ ئارەقەی نایەتە نێوچاو
یەکێ دەبرژێ لەبەر سوورەتاو
یەکێ خاوەنی سەروەت و ماڵە
یەکی تا دەمرێ ڕووت و ڕەجاڵە
بە یەکێ ئەدا دینار بە خەڵوار
یەکێ سەگ و نان دەکا قەرزدار
یەکێ نان لە دەم سەگ دەڕفێنێ
یەک هەزار هەزار پوڵ دەدۆڕێنێ
یەکێ سوبحانەی هەنگوین و ڕۆنە
یەکێ سێ ژەمەی شیرێژی کوونە
یەک پارچەی نایاب دەکاتە بەرگی
یەک لەبەر ڕووتی دەخوازێ مەرگی
یەک پووڵ و پارەی بە سوود دەگەڕێ
یەک سەری مانگێ ڕەنگی دەپەڕێ
یەکێ ڕۆژ شەو مەست و سەرخۆشه
یەک لە سوێی گۆشت و چەوری نەخۆشە
یەکێ نەهاری قەل و مریشکە
یەکێ دۆی ترش یا نانی ویشکە
یەکێ مەکینە بەرگی دەشۆرێ
یەک لە دەستەنگی ژنی دەتۆرێ
یەک هەموو ساڵێ دەچێ بۆ حەجێ
یەکێ بەربینگی دەگرێ پوورخەجێ
یەک پوڵی زۆره ژنی دەدەنێ
یەک ماوەی ژینی دەنوێ بە تەنێ
بە یەکێ ئەدا چەند دەستە خانوو
یەک دادەمێنی بۆ کرێخانوو
خۆی لە هەموو کەس باشتر دەزانێ
مەرد دەباتە لای نامەرد بۆ نانێ
خوا نەکا هەرگیز بێژن: خوایە!
بۆ وات کردووە و لەبەرچی وایە؟