ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
١٠. ئەگەر کووپەڕۆن بەتاڵ بوو سەری
ئەگەر کووپەڕۆن بەتاڵ بوو سەری
گورپە وەفای بێ ناچێتە سەری

ئەگەر مەیلیان بێ سوار و پیادە
دەبن بە هاوڕێی کوێرەڕێ و جادە

بەرگەکەم شڕە لێمان ببوورە
کەوای سوور پڵاو دەخوا مەشهوورە

ئەمەش فەرموودەی قەدیمێکانە
بەرد لە جێگای خۆی قورس و گرانە

قسەی قەدیمی لە کەس مەپۆشە
دۆم هەتا ڕووت بێ مەزاقی خۆشە

ئەگەر نەم دیبا جەنابی باوکت
بێشک دەمردم، لە عەزرەت دایکت

لە شار و لادێ ئەم نەقڵە باوە
گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە

ئەم قسە ئەگەر تاڵیشە حەقە
دۆ هەتا زۆر بێ کەشک هەر ڕەقە

دووڕوو هەر وایە پیشە و ڕەفتاری
هەم لە ناڵ ئەدا هەم لە بزماری
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٣٦.

پەراوێز edit