شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: ئەگەر کووپەڕۆن بەتاڵ بوو سەری سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٣٦. ئەگەر کووپەڕۆن بەتاڵ بوو سەری گورپە وەفای بێ ناچێتە سەری ئەگەر مەیلیان بێ سوار و پیادە دەبن بە هاوڕێی کوێرەڕێ و جادە بەرگەکەم شڕە لێمان ببوورە کەوای سوور پڵاو دەخوا مەشهوورە ئەمەش فەرموودەی قەدیمێکانە بەرد لە جێگای خۆی قورس و گرانە قسەی قەدیمی لە کەس مەپۆشە دۆم هەتا ڕووت بێ مەزاقی خۆشە ئەگەر نەم دیبا جەنابی باوکت بێشک دەمردم، لە عەزرەت دایکت لە شار و لادێ ئەم نەقڵە باوە گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە ئەم قسە ئەگەر تاڵیشە حەقە دۆ هەتا زۆر بێ کەشک هەر ڕەقە دووڕوو هەر وایە پیشە و ڕەفتاری هەم لە ناڵ ئەدا هەم لە بزماری ++++++++++++++++++++++