ئاڵەکۆک

شوکری فەزڵی add_a_photo
شوکری فەزڵی دیوانی شوکری فەزڵی
٩. کوا شاھم؟ کوا ماھم؟ کوا سەرداری خووبانم؟
کوا شاھم؟ کوا ماھم؟ کوا سەرداری خووبانم؟
کوا ئارامی گیان و دڵ، کوانێ میری میرانم؟

کوا ڕاحەت ڕەسانی خاتری مەحزوون و غەمگینم؟
کوانێ ڕۆشنایی بەخشی دیدەی ئەشک ڕێژانم؟

کوانێ شەھسواری عەرسەیی حوسن و مەلاحەتمان
کوانێ شای سوپاھی دولبەرانی ماھڕوویانم

سەبا! لوتفێ بکە، بێنە پەیامێ بۆ منی بێدڵ
کوانێ یۆسفی سانی، کوانێ جانی جانانم؟

منی دووچاری دەرد و ھیجر کرد ئەو شۆخە و ڕۆیی
بەغەیرەز ماچی لێوی ئەو نییە ئێستاکە دەرمانم

عەجەب، ڕەحمی بە حاڵی من نییە ئەو لالە ڕوخسارە
کە ئێستا لالەزارێکە لە خوێنی ئەشک دامانم

بە ناری فیرقەتی سووتا بە یەکسەر جەرگ و جان و دڵ
خودا ڕەحمێ بە حاڵی من نەکا مومکین نییە مانم

لە وەجھی مەرحەمەت ئەمشەو لە چەرخی ھەفتەما ھەممی
مەلائیک زار و ناڵین بوو، لەبۆ حاڵی پەرێشانم
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit