ئاڵەکۆک

شوکری فەزڵی add_a_photo
شوکری فەزڵی دیوانی شوکری فەزڵی
١٠. وا دولبەری ئەم شارە ھەموو ماھ جەبینن
وا دولبەری ئەم شارە ھەموو ماھ جەبینن
یەغماگەری ھۆش و خیرەد و ڕەھزەنی دینن

سیمین زەقەن و گوڵ بەدەنن، کەبک خەرامن
ھەم ڕاحەتی جان و دڵی عوششاقی حەزینن

فیلجوملە وەکوو تازە نیھالی ئیرەمن ھەم
وەک لالەیی خولد و گوڵی فیردەوسی بەرینن

ئاھوو ڕەوشن، تاوسی زەڕڕین پەڕ و باڵن
ئەم دەستە، مەلائیک سیفەت و شەھرنشینن

ھەر یەک کە بە دوو نێرگسی جادوو لە فسووندا
باعیس بە ھەوا و کەشمەکەشی ڕوویی زەمینن

ڕوو غونچەیی لالەن، وەکوو غیلمانی بەھەشتن
با ناز و کریشمە، ھەموو وەک حوور جەبینن

ھەر یەک کە بە بۆیی شکەنی پەرچەمی پڕ خەم
قیمەت شکەنی ساحە وو ھەم نافەیی چینن

بۆ بورجی تەماشا قەمەر و شەمس و نوجوومن
بۆ وەجھی لەتافەت ھەموو وەک دوڕڕی سەمینن

یەک یەک ھەموو ناوک مژە وو ئەبرۆ کەمانن
ھەر لەحزە لەبۆ کوشتنی عاشق لە کەمینن

فاریغ نییە ھەر لەحزە لە چەند لاشەیی عاشق
ھەر لەحزە دووسەد خەستە لەبەر ئاھ و ئەنینن

دەستیان ھەموو ھەممی کە لەسەر تیغی دەبانە
ھەر لەحزە وەھا حازر و ئامادە بە کینن
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit