ئاڵەکۆک

شوکری فەزڵی add_a_photo
شوکری فەزڵی دیوانی شوکری فەزڵی
١١. ئەم ساوە بەچانە کە لە ئەوسافی نەمامن
ئەم ساوە بەچانە کە لە ئەوسافی نەمامن
دەردت ئەدەنێ، تەفرە مەخۆ، قەد مەڵێ ڕامن

گا دۆستی وەفادار، گەھێ دوژمنی خونخوار
دڵ نەرم ئەبێ گاھێک و گەھێ سەختی کەلامن

غەمگین مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس
مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن

دوو ڕوون وەکوو کاغەز، دوو زمانن ھەر وەکوو خامە
ڕەش عەینی مەرەکەب لە دڵ، خارج لە نیقامن

ھەر ئەو کەسە دانایە کە وا سەرفی نەزەر کا
لەو بێ بەر و پشتانە کە وا مەشھووری تامن

لەم عەسرە سەرت سوڕ مەکە ھەممی کە ئەمانە
ھەروا لە وەفادا، چەنێ بێ عەھد و دەوامن
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit