ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٩٤. شەوێ دانیشتم بە تاکو تەنیاوە
شەوێ دانیشتم بە تاک و تەنیاوە
خەیاڵم گەڕا بە ڕووی دنیاوە
دیتی چەن نازدار ماوە بێ موراد
چەندێکیش لەناو نیعمەت خەمڵاوە
چەن کەس میحنەت بار چەرخی زەمانە
چەن کەس بەبێ کەس ماڵ وێران ماوە
چەن کەس ئەسیرە لە دووری وەتەن
بۆ جێگەیێ دوور ڕەوان کراوە
چەن کەس ئەبینی ھێلانەوازە
بە دەس خۆیەوە سەری سوڕ ماوە
چەن کەس لە گێژاو بەحری بێ عەقڵی
ئەبینم بێ ھۆش تەواو خنکاوە
لوتفی واز بێنە تەگبیر ئەم کارە
لە ڕۆژی ئەزەڵ وا دانراوە

پەراوێز edit