دەخیلم ئەی دڵی غەمگین چییە دیسان کە شێواوی
زەمانێ بوو کەمێ شاد بووی کە چی دووبارە داماوی
وەکوو تەیرێکی زاماری ئەسیری ژێر دەسی واشەی
نییە ڕزگاری و ھەرگیز ئەبێ بتخاتە نێو داوی
زەمانەش ھەر لەگەڵ تۆدا بە دائیم دوژمنی خوێنخوار
لە پاشانیش وەکوو ڕاوچی ئەکا ڕاوت لە ناکاوی
ھەزارانی وەکوو تۆ وا ئەسیری چەرخی گەردوونە
ئەبێ تۆ تازە چی بکەی توو بە وێنەی قیمە چنراوی
وەرە ئەمجارە بۆ خۆت گۆشەگیر بە و تۆ لە عالەم دوور
لەسەر ئەم فیکرە بێ مەعلووم بزانە ڕۆژێ فەوتاوی
ھەتا ماوی لە دونیادا موتیعی ئەمری باری بە
کە عومرێکی کەم و کورتە ھەمووی دانە لە پێناوی
وەرە لوتفی بە مەردانە موقیمی کونجی خەڵوەت بە
لە بازاڕی فەلەک دوور بە میسالی بەحرە گێژاوی