ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٨٣. دەبا بناڵم لە خانەی خەڵوەت
دەبا بناڵم لە خانەی خەڵوەت
ئەسیرم لەژێر بارخانەی نەگبەت
لایێ نەخۆش و ڕووتی و ڕەجاڵی
لایێ خەفەتی پەرێشان حاڵی
خەستە و ڕەزیلم لە خانەی وێران
گیرۆدەی داو و ئازاری زەمان
بێزم لێ ئەکەن قەوم و خوێشانم
چونکە زویر و حاڵ پەرێشانم
بوومە بە عیبرەت لە دونیای ڕۆشن
خۆی لێم لا ئەدا چ دۆست چ دوژمن
پیری و ھەژاری نەبوونی یەکجار
گشت گرتوویانە چوار دەور و کنار
ھەر یەک بە جۆرێ پێم ئەدا عەزاب
قرچەی جەرگم دێ ھەر وەکوو کەباب
ڕۆژی چەن بەڵا بەرۆکم دەگرێ
لەغەیری خودا ڕوو بنێم لە کێ
ناڵەی دەروونم بێزاری کردووم
لە داخ ئەم ژینە و عومری ڕابوردووم
کە ھاوار ئەبەم من بۆ ھەر لایێ
ھیچ سوودی نییە بە کارم ناییێ
بناڵە لوتفی لەتاو دەردی مەرگ
ڕوو کە بارەگای خودایی بوزورگ

پەراوێز edit