ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٧١. دڵە بۆ دیسان وا لێت شێواوە
دڵە بۆ دیسان وا لێت شێواوە
بۆچ وەکوو فەرھاد جەرگت بڕاوە
مەلوول و غەمگین بە دەم سزاوە
دەروون پڕ لە ئێش پڕ لە زووخاوە
ئەی دڵ بناڵە شینت لە پێشە
قەت دا مەنیشە بەبێ ئەندێشە
خۆتیش نازانی کە چیت لە پێشە
چەن داوی گەورەت بۆ دانراوە
ھەتاکوو مردن نازانی بە خۆت
چێی نووسراوە کە چی دێتە ڕێت
بە چ جۆر ئەڕۆی سوئال چی ئەڵێت
خۆتیش لە حاڵ خۆت سەرت سوڕماوە
چەن کەست بینی بە بەزم و شادی
دەم بە پێکەنین بە دڵ ئازادی
چەن کەسیش ڕۆیی بە نامورادی
بێ خەبەر بێ ھۆش کە دۆش داوە
کاتێ ئەزانی وەک تەیری قەفەس
زەلیل و زویر بێ ھەمسەر و کەس
بێ پەڕ و بێ باڵ بێ کەس و ھەوەس
چاو پڕ لە خوێن و مات و داماوە
بۆیە من دائیم زار و غەمبارم
دائیم پڕ ئێشە دڵەی بیمارم
ھەمیشە شین و گریانە کارم
لە کاری خودا سەرم سوڕ ماوە
لوتفی بەسیەتی ئەمجا ھەڵسەپا
بە ڕاستی ڕووکە مەیدانی خودا
زیکری یا تەواب بێنە بە دڵ دا
لە ڕجا زیاتر چیت لە دەس ماوە

پەراوێز edit