ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٧. ئەم کوڕانە چەن جوانن
ئەم کوڕانە چەن جوانن
وەک کۆمەڵێ غیلمانن
عومەر و عوبێد بە جووتە
تەسبیح دەستیان یاقووتە
ڕەزا و فاتیح لەو لاوە
پرچیان ئاوریشمی خاوە
یەکی تریشیان ماوە
نورەدین نوری چاوە
خوێن شیرین و نازدارن
ھەروەک خونچەی بوھارن
ئاواتە خوازم ھەموو
بێنە مەیدان زوو بە زوو
شەوقیان ھەبێ وەک چرا
بۆ دۆست و قەوم و برا
وەربگرن عیلم و ھونەر
بۆ نەفعی دین و بەشەر
ئاگاداریان بێ باری
کاتی نووستن و یاری
بژین بە سەلامەتی
دوور لە دەرد و مەینەتی
لوتفیش ھەر چاوەڕوانە
پێ بگەن بەم زووانە

پەراوێز edit