ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٦٨. دڵ لە دووریت وا دیارە مەیلی گریانی ھەیە
دڵ لە دووریت وا دیارە مەیلی گریانی ھەیە
ھەورەکەی میحنەت ئەھات و تاوی بارانی ھەیە
وا لە شاخ و چۆڵا خەوتوو چاو بە ئەشک و دڵ بە غەم
ئیمڕۆ ڕۆژی شایی کوردە کەیفی شارانی ھەیە
زۆر لە مێژە تێ ئەکۆشی کاکە تۆ بۆ خاکەکەت
دڵ ئومێددارە کە ئەمجار فیکری جارانی ھەیە
ڕووم نەبوو من دابنیشم تێکەڵی وەجبەی ڕەفێق
وا ئەزانم ئیمڕۆکە دڵ مەیلی خەندانی ھەیە
داری بەختم ڕوو لە وشکی، ڕۆژ بە ڕۆژ ھەر کز ئەبوو
ئیمڕۆ چووزەرەی دیارە ڕۆژی نیسانی ھەیە
خادیم و جاگیر مەبە ئەی کاکی خۆم بۆ ھیچ کەسێ
عالەمیش وەک تۆ بوو ئەمڕۆ گشت گریبانی ھەیە
لوتفی باغی ئەمەلی تۆ ھاتە بەر چاو ھەڵبڕە
ھەر لە سایەی حەمدی خواوە تەیری خۆش خوانی ھەیە
١٩٤٦

پەراوێز edit