ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٥٨. خەیاڵم وا ئەڵێ ئیمڕۆ غەمی دونیا لە دڵ دەرکە
خەیاڵم وا ئەڵێ ئیمڕۆ غەمی دونیا لە دڵ دەرکە
تەماعی حۆری و غیلمان شەرابی نەھری کەوسەرکە
ھەتا کەی وا لە غەفڵەتدا خەریکی بەزمی دونیایی
ئیتر بەس وەسفی ڕوخسار و قەد و باڵای دولبەرکە
لەجێی فاسوونی جەرمانی لەناو عالەم لەبۆ دەعیە
کراسێکی سپی چادر لەبەر کە و تف لە مەخمەر کە
مەڵێ چەتفە و عەگاڵ چاکە جەمەدانی لەگەڵ ھەوری
کڵاوێکی دڕاو و شڕ پەیا کە و تۆ لەسەر سەرکە
ھەتا ئەتوانی سەر ھەڵگرە بڕۆ بۆ خۆت لە دونیادا
تەماشای سونعی باری کە، بە دائیم زیکری ئەکبەر کە
ھەزاران عادەت و تەرتیب و تەنزیماتی داناوە
ئەبینی سەنعەتی یەزدان دڵ و دینت بەرانبەر کە
مەڵێ ماڵ و مناڵ و ژن بەجێ بێڵم چ کارێکە
ھەموو کەس ھەر بەجێی دێڵێ ئەتۆش نەفست موکەددەر کە
بە ڕۆژ و شەو بڵێ یاڕەب دخالەت ڕوو سیاھم من
بە ڕوو زەردی لە قاپی خوا گەدایی ڕۆژی مەحشەر کە
ھەتا ئیمڕۆ ئەوەی چوو پارە ناکا قەت لەبۆت لوتفی
لەمەولا ئەشکی چاوانت بە سەنگی دوڕ و گەوھەر کە

پەراوێز edit