ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٥. غەمی دەس کورتی
ئێوارانێ بوو لە چللەی زستان
غەمی دەس کورتی دوو ماڵ و خێزان
لە سەفەردا بووم گەیشتمەوە ماڵ
دەوریان لێم دا گشت ماڵ و مناڵ
باوە لە کوێ بووی ئەم ھەفتەی پێشوو
خۆ ئێمە لێرە قەت ھیچمان نەبوو
ڕۆڵە ڕۆیبووم بۆ عەشیرەتی شوان
بەڵکوو پەیدا کەم شتێ بۆ ژیان
ھیچم دەس نەکەوت خودا کەریمە
بۆ ئیدارەی عام ھەر ئەو ڕەحیمە
کاتێکم زانی ڕەشاش و پۆلیس
دەوریان گرتم دامیانە بەر لیس
قۆمسێر ئەمر ئەکا بۆ دەر شێخ لەتیف
کەلەبچەی بکەن زۆر گورج و زەریف
ئەمر قەبز ھەیە دەرحەق ئەم زاتە
جورمی گەورەیە چی دەسەڵاتە
خۆمیش نازانم ئەسبابم چییە
لە خۆم شک نابەم ھیچ جورمم نییە
باران ئەبارێ بە تاو و تۆفان
دامیانە پێش بڕۆ بە پێیان
بۆ پۆلیس خانە ڕەوانیان کردم
لە ئینتیزاردا ڕاگیریان کردم
ئەوارقم ڕۆی بۆ خزمەت حاکم
منیش لە حاڵ خۆم چەندێ ھیلاکم
تەوقیفی بڕی بێ سوئال و جواب
زۆر چاک بەند کرام بێ قەید و حیساب
بەعزێ لە ھاوسێ شارەزا لە حاڵ
ھاتن بەو شەوە پرسیان ئەحواڵ
وتم کاکەگیان خۆمیش نازانم
شتێ شک نابەم لایەق عوسیانم
وتیان ئەڵێن تۆ دوو شەو بە بێ دەنگ
ماڵی کاک مەحموود داوە بەر تفەنگ
سوێند ئەخۆم عومرم چل ساڵ تەواوە
دەستم لە قەبزی تفەنگ نەداوە
قۆمسێری ڕیدار سوار سەیارە بوو
بۆ تەحەڕڕی ماڵ شێخ لەتیف دەرچوو
بێنە سێ دینار کرێی سەیارە
ئەمری قۆمسێرە چارت ناچارە
ماڵێکی ھاوسێ ناو مەحمووی ئەبێ لە کەرکووک لە ساڵی ١٩٥٣ بەر گولە ئەدرێ ئەوانیش لوتفی بەرپرسیار ئەکەن و بەند ئەبێ لە پاش ڕۆژ ھەر خۆیان واز دێنن و بەر ئەبێ.
١٩٥٣

پەراوێز edit