ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٤٨. بە فریام کەوە ئەی یەزدانی تاک
بە فریام کەوە ئەی یەزدانی تاک
لەم ژینە گەلێک پەشێوم خەمناک
ھەموو شت لای تۆ بە کونفەیەکون
دەتوانی جیھان بکەی بان و بن
ھەزاران ھەزار جۆرە ڕوح لەبەر
دروستت کردۆ لە بەحر و لەبەر
منیش عەبدی تۆم ھەژار و داماو
تیمار کە دەردم ئەی بینای چاو
تاکەی بەم جۆرە ئەم ژینە تاڵە
ئازار بچێژم ئەمن بەم حاڵە
سەبری ئەیوبم لە کوێ بوو قوربان
ھیچ شتێ لای تۆ خۆ نیە پەنھان
پێمان عەتا کە قەترەیێ ڕەحمەت
لوتفی دەناڵی ناو بەحری میحنەت

پەراوێز edit