ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٤٥. بۆچ شیوەن نەکەم کاکە فەوتاوم
بۆچ شیوەن نەکەم کاکە فەوتاوم
لە بەحری خەفەت وا غەرق ماوم
ھەر لە پەنجەی پێ تا ھەردوو چاوم
بێ پشت و پەنا لە قوڕ دا ماوم
لە بەر بێ عەقڵی لەسەر ڕووی دونیا
لە کاتی گەنجیم وەکوو جوانە گا
ھەر ھەوڵم ئەھات لە دەشت و چیا
ھەڵمیان ساند بە شەق لە شیرین خاوم
چاوم ھەڵبڕی ھەر خۆم ماڵ وێران
فکرم کرد لە بەین ئەرز و ئاسمان
خاوەنی ھەیە ئەم کەون و مەکان
تاریکی ھێنا نایە سەر چاوم
تازە دێتە ھۆش دڵەی پڕ دەردم
ھیچ پارە ناکا ھەناسەی سەردم
ڕوو ڕەشی مەیدان واحدئەلفەردم
تازە بیر ئەکەم لە خەو ھەڵساوم
قەرزی پەنجا ساڵ ڕۆژی یەک درھەم
لە ناو سەندووقی ئەگەر بیکەی جەم
وەختێ بیھێنی سەر حیساب قەڵەم
ملیون و ملیارد من قەرزار ماوم
تازە لە بیر چوو کام خاک بەسەر کەم
دەخاڵەت دەرگای خەیرولبەشەر کەم
درەختی تاعەت پڕ لە سەمەر کەم
ئەگەر چی تەواو گیری قوڕاوم
لوتفی گوناھت ملیۆن گەر ملیار
لە تەزەر ڕەحمی پادشای غەفار
بێتە سەر کەرەم زاتی کردگار
قەت مەڵێی تازە من وا خنکاوم

پەراوێز edit