ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٤٢. بۆ نەگرێم من بە دائیم دڵ بە زەخم و ئێشەوە
بۆ نەگرێم من بە دائیم دڵ بە زەخم و ئێشەوە
تەن وەکوو داری چنارە شەق شەقە بە تێشەوە
ئیمڕۆ ئەسیر و زەلیلم کۆتی دوژمن وا لەپێم
دوێنێکە نەعرەم ئەھات مانەندی شێر لە بێشەوە
تاکوو ئیستاکە لە ڕۆژی نیوەڕۆدا ڕامبوارد
ئیستا ڕۆژم لێ بزر بوو وام لە تاریکی شەوە
ھەر وەکوو تاژی لە ڕەسدا ڕام ئەکێشێ بۆ نەچیر
کامیان تۆ ئەمر ئەکەی چیمە لە خزم و خوێشەوە
بۆتی ئەگرم ھەر وەکوو کەروێشکی بێ خەبەر لەلان
بەڵکوو باخڵ خۆم ئەبینم بە پارەی بەخشیشەوە
عالەمی ئیمڕۆ ئەسیرە گشت بە دەست ئەتماعەوە
تۆ ئەبێ چی بکەی ھەژار وا بەو دڵەی پڕ ئێشەوە
لوتفی لۆمەی کێ ئەکەی زیاد لە عالەم ھەر ئەتۆی
لای دونیات چاک و وێران کرد تۆ لە سای دەروێشەوە
١٩٥٢

پەراوێز edit