برینی جەرگم ئەمشەو کارییە
ژین و ژیانم ھەر غەمخوارییە
یادی دۆستانی کۆنەم کەوتە سەر
گڵپەی دەروونم ھەر وەکوو فەنەر
سیروانی ئھشکم بە لێڵاوی ھات
ڕۆژی نیشان دام وەک ڕۆژی مەمات
جاری خەیاڵی گفت و گۆی شیرین
باڵای وەک چنار شۆخی نازەنین
جاری گوفتاری وەک شەکەر وابوو
وەک مامز ھەڵات لە دەستم دەرچوو
جاری لەنجە و لار وەک کۆتری یاھوو
بە ناز و عیشوە ئەھات و ئەچوو
ھەر ڕۆژێ نەوعێ مەکر و نازی بوو
ھەر سات بۆ یەکێ ھامڕازی بوو
نازدار و نازک شەوچرای شەو بوو
لێو ئاڵ و چاو ڕەش مانەنەی کەو بوو
لوتفی بناڵە تۆ لە دووری لەیل
بە مسلی مەجنوون لە سەحرای دوجەیل