شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: برینی جەرگم ئەمشەو کارییە سەبارەت: سیروانی ئەشکم برینی جەرگم ئەمشەو کارییە ژین و ژیانم ھەر غەمخوارییە یادی دۆستانی کۆنەم کەوتە سەر گڵپەی دەروونم ھەر وەکوو فەنەر سیروانی ئھشکم بە لێڵاوی ھات ڕۆژی نیشان دام وەک ڕۆژی مەمات جاری خەیاڵی گفت و گۆی شیرین باڵای وەک چنار شۆخی نازەنین جاری گوفتاری وەک شەکەر وابوو وەک مامز ھەڵات لە دەستم دەرچوو جاری لەنجە و لار وەک کۆتری یاھوو بە ناز و عیشوە ئەھات و ئەچوو ھەر ڕۆژێ نەوعێ مەکر و نازی بوو ھەر سات بۆ یەکێ ھامڕازی بوو نازدار و نازک شەوچرای شەو بوو لێو ئاڵ و چاو ڕەش مانەنەی کەو بوو لوتفی بناڵە تۆ لە دووری لەیل بە مسلی مەجنوون لە سەحرای دوجەیل ++++++++++++++++++++++