ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٣٧. ئەی کوردی کاکم ھەڵسەرە پاوە
ئەی کوردی کاکم ھەڵسەرە پاوە
ڕۆژی ڕوناکت وا شوعلەی داوە
ڕوناکی بەختت تەواو دونیای گرت
لە شەرق و غەرب وا دەنگی داوە
ئەستێرەی بەختت نوقم و بزر بوو
ئێستا وا تیشکی لە دونیای داوە
تۆ ھەستە ئەمڕۆ ئەی شێری وەتەن
نووستن ھەتا کەی کورد بەجێ ماوە
ئەمجا نۆرەتە ئەوەی کورد زمان
ئیش و کاری خۆت مەخەرە دواوە
میللەت بەجارێ گشت ئامادەیە
شان بە شانی یەک حەق ڕاوەستاوە
ئەوا بانگ ئەکا جین ھەتا مەلەک
باسی کورد ئەکا بە ڕووی سەماوە
توو سەیری بکە ئەقوامی جیھان
ھیچ کەسێ وەکوو توو نەفەوتاوە
لوتفی چاوەڕێ ڕۆژی شادی کە
فەلەک وا بەلای کوردا بای داوە

پەراوێز edit