ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٣٦. ئەی ڕەفیقی خۆشەویستم ماڵی خۆت وێران مەکە
ئەی ڕەفیقی خۆشەویستم ماڵی خۆت وێران مەکە
ھەر بە گوفتی ھیچ و پووچیش باری خۆت گران مەکە
زۆر زەلیل و دڵ پەشێوم غەرقی بەحری میحنەتم
ڕابەری ڕێگەی نەجات و ماھی درەخشانم وەرە
وا لەسەر ڕێگایەکی ڕاست و بەرینی چاوەکەم
ئاگەدار و باخەبەربە ڕوو لە کەندەڵان مەکە
چونکە نەفسی تۆ بە دائیم مائیلی کاری خراپ
دەوری ئیمانت زەعیفە خۆت تووشی شەیتان مەکە
بۆ چی مەغرووری عەزیزم سەد ھەزاری وەکوو تۆ
ھات و ڕۆیی بە ڕەزیلی تۆ دڵت خەندان مەکە
فکری حاڵی قەبری تەنگ و مردن و کفنی سپی
وا لە ڕێتە بێنە یادت قەتعیەن غەڕڕان مەکە
دڵ بە زۆر ڕاکێشە بۆ لای تاعەتی یەزدانی خۆت
نەفس دائیم دڵ فریبە بە قسەی پەیمان مەکە
بۆ چی وا داماوی لوتفی عومرەکەت چوو بێ سەمەر
ھەڵسە ئیتر پەیڕەوی خاسان بکە و گریان مەکە

پەراوێز edit