ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٣. ئیمڕۆ لەگەڵ چەن کەسێ چووبووینە ئالی بەیان
ئیمڕۆ لەگەڵ چەن کەسێ چووبووینە ئالی بەیان
بۆ تەعزێ موحەمەد ئەمین و دیدەنی خزمەکان
وەختێ چووین و دابەزین کۆبووینەوە چەن عەشرەت
عالەم گشت کۆمەڵ بووبوو دەر و ژوور و دیوەخان
وەکوو ھێلانەی مێشھەنگ بەیەکدا ئەھات زەلام
کەس ئاگای لە کەس نەما وەک ڕۆژی ئاخر زەمان
عالیمان دانیشتبوون لەگەڵ کوێخا و ئاغاکان
حەدیسیان ئەخوێندەوە لەبارەی دین و قورئان
بەڵام نوتقی دووکەسیان غایەتەن بە نەشئە بوو
یەکێ مەلای قولی بەگ ئەوی دی مەلا کیژان
قورئانێکی دانابوو مەلا کیژان کە ئەیخوێند
دەستووری شاری کەرکووک ئەیخوێنن لەسەر قەبران
ئەو ڕۆژە زانیومە من ئەم دوو کەسە عالیمن
ئەوانیش وا لەدەس چوون کەوتنە عەشرەتی شوان
جارجارێ دەنگێ ئەھات زاتێکی خاوەن ھیمەت
گەر نایناسی پێت بڵێم مەشھوورە مام ڕەمەزان
لوتفی تۆ خەریکی چیت شیعرەکانت زۆر جوانە
بەڵام منیش زانیومە خۆتیش یەکێکی لەوان
ئەم دوو کەسە عالیمن

پەراوێز edit