ئەی خودایە ڕوو لە کوێ کەم غەیری تۆ قەت کەس نییە
شیوەن و گریان و ئاھم بۆ گوناھم بەس نییە
گەر ئەبیسن ئەی ڕەفیقان ناڵەی پێشی سەحەر
دەنگی ھاواری منە دێ ناقووس و جەرەس نییە
نەوعە ئینسانێ ھەیە لۆمەم ئەکا لە بێ دەلیل
گەر خەبەردار بێ ئەزانێ ڕەنجەکەم عەبەس نییە
لازمە بۆ من کە فکرێ کەم لە کردەی خوای مەزن
تەگبیری ئەو ڕۆژەکە کەس بۆ کەس قەت کەس نییە
عالەمی ورد و دڕشت گشتی لە شین و زارییە
ڕۆژێ کە ئەو ڕۆژە لای کەس قەتعیەن ھەوەس نییە
دەشتی مەحشەر جۆش ئەخواتن ھەر لە تاوی گەرمی ڕۆژ
وەی خودا ھاوارە ڕەحمێ کە ڕێگەی نەفەس نییە
لوتفی غەیری فەخری عالەم ڕوو لە دەرگەی کێ ئەکەی
غەیری ئەو لە ڕۆژی مەحشەر کەس فریادڕەس نییە