ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٥٤. ھەر چەن سەیر ئەکەم لە وەزع و حاڵم
ھەر چەن سەیر ئەکەم لە وەزع و حاڵم
بە دەس دەردەوە وەک نەی ئەناڵم
تەن لار و لاواز بێ حوکمە چاوم
بێ ھێز، بێ تاقەت زەرد ھەڵگەڕاوم
تەمەنم ئەوا ڕەت بوو لە پەنجا
یەک ڕۆژی بێ غەم نەبووم لە دونیا
یا دەردەداری یا غەمی نەبوون
ھەناسەی سەردم ئەگاتە گەردوون
ئەی خودا دەخیل بشنەوە ناڵەم
تۆ ڕەحمێ بکە بەم ژینە تاڵەم
وەکوو بولبولی گیرۆدەی قەفەس
دڵ و دەروونم بووە بە قەقنەس
دائیم وەک فەرھاد ناڵینە کارم
لەم ژینە تاڵە پەست و بێزارم
ڕۆژ و شەو خەفەت لەجیاتی شادی
دوور بووم لە خۆشی بەزمی گوشادی
شپرزە و ماندووی ژێر باری گران
لوتفی شەکوای حاڵ بەس بکە بەیان

پەراوێز edit