ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٥٢. ھاوار ھاوارە خەڵکی موسڵمان
ھاوار ھاوارە خەڵکی موسڵمان
یەک پارچە ھەڵسن ڕوو کەنە مەیدان
ئەی گەلی کوردی مەردی بە غیرەت
ھەڵسن بە جارێ گەورە و بچووکتان
غەزای جوولەکە فەرزە لەسەر گشت
بە پێی شەریعەت شای ئاخر زەمان
زۆر عەێبە ئێمە ئیمڕۆ کەیف خۆش بین
چونکە وا دیارە بەشی موسڵمان
ئەسیرە بەدەست یەھوودی زۆردار
وێرانە ماڵ و دڵی پەرێشان
جێگە و ڕێگەیان لێ زەوت کراوە
ئەگەڕێن لە چۆڵ، دەشت و بیابان
بێ نان و بێ ئاو بێ خواردن و خەو
لە بەحری میحنەت ئەکەن مەلەوان
تۆزێ غیرەت کەن ئەی برای دینی
نەوەک بەڵای وا بگاتە سەرمان
ئەی کورد تەئریخی ئێوە شاھیدە
ھەڵسن ئەمجارەش بکەونە جەولان
چون ئێوە ئەولاد سەلاحەدینن
ڕاپەڕن وەک ئەو وەکوو پاڵەوان
زیندوو کەنەوە دینی ئیسلامی
ھەروەک شێری نەر بچنە مەیدان
شان بدەنە شان برای موسڵمان
مەعلوومە خودا ئەدا تەوفیقتان
ئاڵای غەزا ھەڵ کەن لە ھەر لا
لە پێناوی دین وەرن ھەمووتان
لوتفی ئەم جارە ھەڵسە وەکوو مەرد
بۆ دین و وەتەن خۆت بکە قوربان
١٩٦٧

پەراوێز edit