ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٥١. گەردنی نەقشی بلوورە سەنعەتی حەق وا ئەبێ
گەردنی نەقشی بلوورە سەنعەتی حەق وا ئەبێ
ھەر لە گۆشت و خوێنی ئینسان شەوچرا پەیدا ئەبێ
گەرچی مەوسووفی عەقڵ مەشھووری عیلم و ئەدەبی
یەک نەزەر بەسیە لەبۆ عاشق لە ژین ڕیسوا ئەبێ
تۆ بزانە پێت بڵێم گەر یەک ئیشارەت بۆ بکا
تووشی عیللەی سارییە و دەردێکی بێ ھەمتا ئەبێ
چاوەکانی ھەڵ ھێناوە وەک شەھێنی دوای نەچیر
دڵ وەکوو دوڕاجی مسکینە لە ترسا وا ئەبێ
من لە دەستی خۆم نییە دڵ تەیرە وا کەوتووتەداو
ھەر کەسێ تربێ ئەویش وەک من لەڕێی سەودا ئەبێ
ڕوو لەھەر شوێنێ بکا وەک شیرینی ئەرمەن نشین
عالەمی وردوو درشت پڕ شۆڕش و غەوغا ئەبێ
چارەی دەردی دڵت ناکرێ بە من لوتفی بەخوا
ڕۆژی ئەوەڵ بەختەکەت چۆن بوە ئیستاش وادەبێ
١٩٤٣
کەرکووک

پەراوێز edit