ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٤٦. گوێم لێ ڕاگرە کاکی بازرگان
گوێم لێ ڕاگرە کاکی بازرگان
ڕۆژێکت ھەیە بچێتە مەیدان
ڕۆژێکت ھەیە لە مەیدانی خوا
کردە و کردەوەت ئەبێ ئاشکرا
ڕۆژێکت ھەیە وەک نەی ئەلەرزی
بێ سوئال ئەکرێ بەقەد یەک دەرزی
ڕۆژێکت ھەیە لە مەیدانی حەق
مەلەک حازرن بە گورز و مەترەق
بەس خۆت ڕوو زەرد کە بۆ تەماع دونیا
گشتی جێ مێنێ ئەڕوا بە ھەبا
بەیان تا ئێوار لەسەر دووکانی
ئەحواڵی عالەم چاکە بزانی
چەن ئافرەتێ دێن ڕۆژ ھەتا ئێوار
گەر خەڵکی لادێ و ئەگەر خەڵکی شار
بێ ئیزنی مەردی و بەبێ خەبەری
لەگەڵ جەنابت بۆتە موشتەری
قۆڵی ئەبڕی بە سووک و ئاسان
ڕەوانەی ئەکەی بە شیرین زوبان
بۆ ئاگات نییە لە ڕۆژی حیساب
خالیق ئەپرسێ لە عەیب و عیتاب
ھەر دەم وریا بە لە مەکری شەیتان
لە ڕێت لا نەدا، نەبی ماڵ وێران
لە کردەی خراپ دوور بە و ئاگەدار
دوایێ لەپاشان ئەبی شەرمەزار
لوتفی نەسیحەت لەسەر ڕەقی بەرد
ھیچ تەئسیر ناکا لەناو دڵی سەرد
١٩٧٠

پەراوێز edit