ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٤٤. کوردە ڕاپەڕە بەرگت لەبەر کە
کوردە ڕاپەڕە بەرگت لەبەر کە
خۆت لە ژێر چەپۆک بێگانە دەر کە
ھەموو یەک گرن وەک برای گیانی
لە ڕووداوی کۆن سەرفی نەزەر کە
چەن زەمانێکە ھەر بەش خوراوی
بەس بە خۆڕایی خوێنت ھەدەر کە
خۆت موھەیا کە وەک مەردی مەیدان
لەم ڕێگە دوورە خێرا گوزەر کە
زۆر ئاگادار بە لە کەیدی دوژمن
بە ڕۆژ و بە شەو ھەردەم حەزەر کە
ھەتاکوو بگەی بە مەرامی خۆت
تاجی ئازادی وەک شێر لەسەر کە
باسی ڕابردوو قەت مەھێنە یاد
بوغز و ڕەق و کین لە دڵدا دەر کە
ڕۆیی بەسەر چوو دەوری ماتەمی
ئیتری ھەر شوکری زاتی ئەکبەر کە
لوتفی وا دەرکەوت ڕۆژی ڕووناکی
ئەتووش تەمەننای عومری خدر کە

پەراوێز edit