ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٤٢. کوردە دە ھەڵسە وەک شێری لانە
کوردە دە ھەڵسە وەک شێری لانە
خۆت دەرکە لە ژێر چەپۆک بێگانە
ھەتاکەی مەستی جەھل و غەفڵەتی
سەیری حاڵت کە چەن پەرێشانە
لە خەو ڕاپەڕە وەک شێری مەیدان
پەیاکە دەوای دەرت مەردانە
یەک بگرن ھەموو گەورە تا بچووک
بە سووکی سەیری یەک مەکەن گیانە
وەک برا وابن بۆ یەک پشتیوان
لە ڕۆژی تەنگی و شەڕ و مەیدانە
پشتی یەک بگرن ھەتا ئەتوانن
یەک ڕا و یەک فیکر مەرد و پیاوانە
بەسە ھەتاکەی خۆ خۆری و نیفاق
ھەوڵ و تێکۆشین بۆ تۆ دەرمانە
لە ھەموو بارێ تۆ بە جێماوی
ئەگەر ھەوڵ نەدەی ماڵت وێرانە
لوتفی بێ ھوودە جەوھەر مەنوێنە
بۆ خۆت بناڵە شێتی زەمانە

پەراوێز edit