ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٣٤. ڕەنگی زەرد و ئەشکی چاوم دەردەکەم زۆر کارییە
ڕەنگی زەرد و ئەشکی چاوم دەردەکەم زۆر کارییە
ھەر وەکوو سیروان لە چاوم سەیلی ئەشکم جارییە
گەر ئەڵێ تۆزێ ئەژیم ھەر وەک سەفیھی بێ خەبەر
دەردی عیشقە وای لێ کردم مانەوەم بێ عارییە
عار و عەیبم لێ مەبینە گەر لە ناکەس ڕوو ئەکەم
بارەکەم یەکجار گرانە عیللەتی ناچارییە
زانین و عەقڵ و کیتابەت سوودێکی بۆ من نەبوو
ڕەنجەکەم گشت چوو بە بادا بەختەکەم ھەر خارییە
بێ سەمەر بوو داری بەختم توولی عومرم ڕابوارد
ڕۆژ بە دائیم دەرد و زیللەت ھەم شەوم بێدارییە
باغەوانی باغی گوڵ بووم سەردەمێ خۆش ڕامبوارد
ماوەیەکی کورت و کەم بوو داخەکەم یەکجارییە
لوتفی خۆشی چاک ئەزانێ ئاخیرەت ھەر ڕووت ئەبێ
بۆیە ھەر ڕووت و ڕەزیلی کووچە و ناو شارییە
باغەوانی باغی گوڵ بووم

پەراوێز edit