ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٢٩. ڕۆژێ لە تەقدیر بینای لامەکان
ڕۆژێ لە تەقدیر بینای لامەکان
ڕێگەم کەوتە ناو عەشیرەتی شوان
ڕێم کەوتە دێی ناو «جەوەجەوە»
ئەو شەو لەو دێیە ببوین بە میوان
ناوی خانەخوێ کاکە شێخ عەلی
ئاگاداری بێ حەزرەتی یەزدان
نەوەک لە ھاوین نەوەک لە بوھاری
فەسل چ وەعدە لە چللەی زستان
وەختێ دابەزین ئێمە دوو سوار
لەشمان تەڕ ببوو لەبەری باران
ئافەرین بۆ تۆ ئەولادی حەیدەر
وەکوو بەچکە شێر دەرپەڕی لەلان
مایینی وەرگرت ئاگری ھەڵکرت
دەس بەجێ چایەی ھێنایە مەیدان
ئەو شەو لەوێ بووین بەکەیف و عوشرەت
سوبحەینێ سەحەر لەدەمەو بەیان
دیسان ئاگری کردەوە دەرحاڵ
ھێنایە مەیدان پیاڵە و ئیستیکان
سەماوەرجۆشا چائامادە بوو
ھێلکەی برژاوولەگەڵ ماست و نان
لە پاش نان خواردن تەودیعی کردین
گەڕاینەوە دوا غەیەت شادوومان
باقی ئەحواڵات ئەوەل تا ئاخیر
سەرانسەر بۆتۆ گشتم کرد بەیان
عەرزی سڵاوی بە سۆزم ھەیە
لە خزمەت خۆت و جووتە حۆرییەکان
لوتفی میوان بووی یەک تاقە شەوێ
ڕێز و خزمەتی بێ حەد و پایان

پەراوێز edit