ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٢٨. ڕوو لە کوێ کەم کاکی کوردم دەردی دڵەکەم ئاشکار
ڕوو لە کوێ کەم کاکی کوردم دەردی دڵەکەم ئاشکار
دڵ ھەموو کاتێ ئەسووتێ ھەر وەکوو تەننووری نار
چاو بە ئاو و دڵ بە حەسرەت خواردنم زووخاو و خوێن
سەیلی ئەشکم وا بە خوڕ دێ چەشنی بارانی بەھار
سەیر ئەکەم زۆر پیاوی دانا خواردنی خوێنی دڵە
عاجز و زەلیل لە دەستی چەرخی دەوری نالەبار
ھەر وەکوو شێران لە بێشە ڕوو لە دەشت و کێو ئەکەن
ئێستە ڕووت و گێژ و برسی سەرکزی کۆڵانی شار
بەعزە ئینسانێ ئەبینم غەدر و تەعدات لێ ئەکەن
دێن بە تەکتا ڕائەبوورن لاچۆ کابرا تۆی چ کار
ھەر کەسێ واھات لەلاوە ئیمڕۆ گشتیان پێ گەین
بوونە بەگزادە و ئەفەندی پێت ئەڵێن تۆی خزمەکار
چەن کەسانێکی ئەببنم تیرەیان مەعلوم نییە
وەک تری ئیستا ئەوە دەم سپی کوردی ھەژار
میللەتی کوردی خۆخۆر بۆ یەکتری نابین بە ھیچ
پیشەمان ھەر بۆ تەماعە ڕۆژ و شەو وەک سەگی ھار
ئەی خودایە تابەکەی ئەم پەستییە بۆ من دەبێ
لوتفی تۆ حەقت چییە دانیشە بۆ خۆت دەرکنار
١٩٤١

پەراوێز edit