ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١١. ئەوا کۆچی کرد مانگی ڕەمەزان
ئەوا کۆچی کرد مانگی ڕەمەزان
ئەو کەسەی خواردی ئەو بوو پەشیمان
بێ بەش لە خەیری ڕۆژوو بوو ئەو کەس
ئەو ڕەنج خەسار بوو لە ھەر دوو جیھان
جەژنە ئەوا ھات بە خۆش و شادی
یاخوا بە خێر بێ جەژنی موسڵمان
خوایە بە شەرەف حەزرەتی ڕەسووڵ
ئەمن و ئاسایش بۆمان کەی نیشان
ئەوەندەی توانیم ھەوڵم تیاداوە
بە ویرد و نوێژ و خوێندنی قورئان
گەرچی گوناھم وەک چیا وایە
بەڵام ڕەحمی تۆ بێ حەد و پایان
دەسەڵات لە دەس بەندە چی ھەیە
غەیر ڕجا کردن لە دەرگەی یەزدان
خۆزگە بەو کەسەی ئەکەوێتە بەر
شەفاعەتی ئەم مانگەی ڕەمەزان
مەغفیرەت بۆ ئەو دێتە خوارەوە
سەر بەرز و دڵ خۆش لە ھەردوو جیھان
من ماڵ کاولم زۆر بار گرانم
لە ئەمر و نەھی زۆرم ھەن نوقسان
لوتفی بگریە مەخەو ڕۆژ و شەو
بناڵە بۆ خۆت شەو ھەتا بەیان
١٩٦٥

پەراوێز edit