ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٠٦. مامە خلە سوارە لەسەر کەرێکی دێزە
مامە خلە سوارە لەسەر کەرێکی دێزە
مەعلوومە لە کەرەکەی خۆی زیاتر بەھێزە
ھەگبەیەکی بچووکی وا لەبن دایە دیارە
بە عەقڵی من وەھایە ھەگبەکەی پێ لە گوێزە
بەلا و نیوی سوار بووە کڵاوی داناوە لار
لە لای خۆی وایە عەینەن حاکمەکەی تەورێزە
جار بە جارێ بە لەقە لێی ئەخوڕێ بە توندی
ئەڵێی ڕۆستەمی زاڵە سوار بووە لە شەودێزە
کەوای چادر لەبەر کوڵەباڵێکی دڕاو
دەرپێی جاوە مەعلووم کراس ساغ و بیزە
کە دێتە سەر گفتوگۆ ئەوەن توند و مەغروورە
وەکوو تفەنگە ڕەشکە دەرمانی دەرمانی لەسەر تێزە
جەستەی تەرتیب دراوە بە ئەنواعی حەماقەت
لە دوو دونیا بێ خەبەر لەگەڵ کەری ئامێزە
وا ئەزانی کەس نییە لەژێر ئاسمانی خوا
کە مەجلیس بگری خۆی و فاتەی ژنی بە ڕێزە
لوتفی ئەگەر پێی بڵێی ڕێگەی حەق و عەداڵەت
وەک ماری مانگی نیسان حازر و شەڕەنگێزە

پەراوێز edit