ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٠٤. لەتاو جەوری زەمانە ھەر لە زارم یا ڕەسولەڵڵا
لەتاو جەوری زەمانە ھەر لە زارم یا ڕەسولەڵڵا
وەکوو پەروانە ھەر دەم بێ قەرارم یا ڕەسولەڵڵا
لە غەیری تۆ بەرەو لای کێ بچم ئەی خۆشەویستی خوا
لە کۆمەڵ دوور و دائیم دەر کەنارم یا ڕەسولەڵڵا
موودەیێکی زۆر بە بێ ھەستی و نەفامی ڕامبوارد
بە فیرۆ چوو لە دەس من نەوبوھارم یا ڕەسولەڵڵا
بەسەر چوو ڕۆژگاری من لە ناو دەریای نەزانیدا
لە ڕاست ئەعمالی کۆنم شەرمەزارم یا ڕەسولەڵڵا
لە تاریکی شەوی غەفڵەت ھەتا کەی گۆشەگیری کەم
لە ناو جەیشی خەفەت بێ دۆست و یارم یا ڕەسولەڵڵا
بە ڕۆژ و شەو لە قاپی ئەو وەرە لوتفی بناڵێنە
ھەموودەم تۆ بڵێی خزمەتگوزارم یا ڕەسولەڵڵا

پەراوێز edit