ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١. ئیلاھی ھەر تۆی فەردی فریادڕەس
ئیلاھی ھەر تۆی فەردی فریادڕەس
ھەر تۆی بۆ بێکەس، پشت و پەنا و پەس
ھەر خۆت شارەزای لە حاڵی ئینسان
لە ئەوەڵ عومری تا ئاخیر نەفەس
خودایە شەکوام بگاتە دەرگات
یەکجار پەشێوم بێ شەوق و ھەوەس
ڕۆژ و شەو پیشەم شین و گریانە
دائیم مەحزوونم وەک تەیری قەفەس
لەو ڕۆژەی بوومە تاکوو ئەم کاتە
ھیچ خۆشیم نەدی غەیرەز دەرد و بەس
دائیم لارە خوار، بێ جێ و سەرگەردان
ناڵەی دەروونم وەک دەنگی جەرەس
ئەڕۆم بەڕێوە ئەژنۆم ئەلەرزێ
جەرگ و ھەناوم بووە بە قەقنەس
خودا بۆ خاتر سی جزمەی قورئان
ئەو عومرەی ماوە نەڕوا بە عەبەس
بە تاعەت بشۆ ژەنگی دڵ لوتفی
ڕۆژ و شەو ڕوو کە بارەگای ئەقدەس

پەراوێز edit