شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئیلاھی ھەر تۆی فەردی فریادڕەس ئیلاھی ھەر تۆی فەردی فریادڕەس ھەر تۆی بۆ بێکەس، پشت و پەنا و پەس ھەر خۆت شارەزای لە حاڵی ئینسان لە ئەوەڵ عومری تا ئاخیر نەفەس خودایە شەکوام بگاتە دەرگات یەکجار پەشێوم بێ شەوق و ھەوەس ڕۆژ و شەو پیشەم شین و گریانە دائیم مەحزوونم وەک تەیری قەفەس لەو ڕۆژەی بوومە تاکوو ئەم کاتە ھیچ خۆشیم نەدی غەیرەز دەرد و بەس دائیم لارە خوار، بێ جێ و سەرگەردان ناڵەی دەروونم وەک دەنگی جەرەس ئەڕۆم بەڕێوە ئەژنۆم ئەلەرزێ جەرگ و ھەناوم بووە بە قەقنەس خودا بۆ خاتر سی جزمەی قورئان ئەو عومرەی ماوە نەڕوا بە عەبەس بە تاعەت بشۆ ژەنگی دڵ لوتفی ڕۆژ و شەو ڕوو کە بارەگای ئەقدەس ++++++++++++++++++++++