ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٥٦. ژن مەھێنە ئاگری نەمروود لە عومرت بەرمەدە
ژن مەھێنە! ئاگری نەمروود لە عومرت بەرمەدە
خوێن و زووخاوی دڵ و جەرگت بە کەوچک دەرمەدە
بەو ھەوایە تاکوو ماوی خۆت بە دەردیسەر مەدە
ژینی حوڕڕ تەنھایییە، داوێنی بگرە و بەرمەدە
ژن مەھێنە! کامی شۆخە حوسنی سەرپشکی ھەیە
تینەتی مەلعوون و پیسە، نێشی دووپشکی ھەیە
ژن سروشتی ماری دێمە، مەیخەرە ناو جێتەوە
با دەماوی غیرەتت نەمژێ و نەداتن پێتەوە
بۆ زەڕ و زینەت بە وێنەی سەگی ھار نەڕشێتەوە
گەر فەقیر بوویت، ڕابکات و دانەنیشێ پێتەوە
عوقمی خۆی، ڕانەگرت شیرین، لە بەر نەفەس و ھەوا
کوھکەندی دا بە کوشت خۆی دا بە - - - خەسرەوا
ژن بە قەد مووی پرچ و ئەگریجەی زمانی پێوەیە
ھەر زمانێکی ھەزار سیحر و بەیانی پێوەیە
ناو دڵی پڕ کینەیە ڕازی نیھانی پێوەیە
کینە و ڕازی دڵی ئاشووبی جانی پێوەیە
ھەر زولەیخایێ ھەبوو، تەنھا لە حوسن و شێوەدا
شەو چووە لای یووسف و دەرگای لە سەر خۆی پێوەدا
ژنی بە جوانی و حوسنی ڕوو، جینسی لەتیفی ئادەمە
چون بە ھۆی حەيز و مناڵ و شیرەوە خوێنی کەمە
فکری دوور بینی نییە، ئیشی ھەموو واتەی دەمە
نەفسی ئەممارەی بجووڵێ ھەر لە عالەم بێ غەمە
ژن ئەگەر لەیلایە بابە ئارەزووی وەسڵی نەکەی!
حاڵی مەجنوون بوو بە عیبرەت بۆ قەبیلە و شێخی تەی
ئەم ھۆنراوە لە خسووسی ئەخلاقی ژنەوە بێژراوە.

پەراوێز edit