ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٤٠. لە کاتی جوانییا ھەڵپەم ئەکرد و ھێزی لاوم بوو
لە کاتی جوانییا ھەڵپەم ئەکرد و ھێزی لاوم بوو
لە کۆمەڵدا بە بەرز و تێگەیشتوو ناو و باوم بوو
مناڵە وردەکانم ھەر یەکێکی نووری چاوم بوو
لە گشت چەشنێ لە ماڵا سەروەت ڕزقی تەواوم بوو
ژنم وەک بووکی تازە غەرقی سورمە و ئاڵ و واڵا بوو
ھەموو ئەندامی ئاڵتون، بوغچەکانی پڕ لە کاڵا بوو
وەکوو مێلوورە دەرگای حەوشەکەم پڕ بوو لە ھاتوچۆ
ھەموو ڕزقێ لە ماڵا بوو برنج و نۆک و گەنم و جۆ
بۆ چێشت و نانی ناو ناوماڵ چێشتکەری خاس و چەتیوم بوو
لە لادێ ڕەنجبەر و جووتیار و وەزرێر و ھەتیوم بوو
گەیشتمە عومری پیری ئێستە دیلی ماڵ و منداڵم
ژنی کافر شەڕەنگێزە ئەزانێ پیر و کەم حاڵم
شریخەی دەنگی وەک ئاگر ئەسوتێنێ پەڕ و باڵم
لە چەخماخە و برووسکە و نەعرەتەی بێ ھۆش و بەد حاڵم
وەک دووپشک لە سەر کلکە بە گشت لادا زەھر ڕێژە
وەکوو ماری ڕەشی دێمی بە زەھری ناو دەمی گێژە
ئەبێ دایک مناڵ پەروەردە کا گەورە و ئەمیرێ بێ
نەوەک وەک ئەم مناڵی وردە مامۆستا و دەبیرێ بێ
مناڵ وا تەربییە ناکرێ، ھەزار لەعنەت لە شیری بێ
ئەگەر مام، ئەم حەقانەی لێ ئەسێنم، ھەر لە بیری بێ
بە تیری بوڵە بۆڵی کون کونە بابە دڵ و جەرگم
نەجاتم دەی لە دەس ئەم ئافەتە ڕەببی! بدەی مەرگم
حەسبی حاڵ بۆ ڕابواردنی ئێستای خۆم

پەراوێز edit