ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٢٠. تاریخی ھیجری پاش سەد و چل بوو لە یەک ھەزار
تاریخی ھیجری پاش سەد و چل بوو لە یەک ھەزار
شاھێکی گەورە ھاتەوە مەیدانی کارزار
نادر شەھێ بوو، وێنەی تەیموور بە شۆر و شەڕ
بۆ فاتیحی ھەوایەکی زۆر بەرزی کەوتە سەر
ئەفغانی گرت بە کابولەوە و قەندەھار
شاھی لە تەخت و بەختەوە ھێنایە خوار
ئەمجار بەرەو جنووب چووە ھیندوستانەوە
شاھی ئەوێشی خستە فوغان و ئەمانەوە
پاش ئەم فتووحە، کەوتە خەیاڵی عێراقەوە
سوڵتانی تورکی خستەوە فیکر و مەراقەوە
ناردیە قەڵای زەھاوەوە، جەیشێکی پێشدار
مەوجوودی ئەم سوپایە عیبارەت، لە بیست ھەزار
میری «بەبە» کە ھاتنی پێشداری بیستەوە
فەرمانی دا بە لەشکری خۆیا کە سەر ڕەوە
ڕۆی بە خۆی و لەشکرەوە تا نزیک زەھاو
خۆی دا بە جەیشی نادریا ھەر بە شەو لە ناو
ئەم پێشدارە، دوو بەشی کوژرا و ئەوی تری
ڕێگە فیراری گرتە بەر و ڕۆیی و دەرپەڕی
تاڵانی زۆر لە خێوەت و حەیوان و خاروبار
تەقسیم کرا بە لەشکریانا بەپێی سوار
دەستی وەشاند سەلیم و بە مەردی گەڕایەوە
دواڕۆژ و ترسی شاھی نەھێنایە کایەوە
وەختێ کە نادر ئەم خەبەرەی بیست بە قەھرەوە
کەوتە خەیاڵی مازیی و تاریخی دەھرەوە
زانی: کە قەومی کورد ھەموو ئازان و دەسوەشێن
بۆ فاتیحان لە کۆنەوە سەددی سەدیدی ڕێن
گەرچی شەھێ بوو بەوێنەی تەیموور بە دار و گیر
دەوری ھۆلاکۆ ڕۆڵەی تەیمووری کەوتە بیر
ئەمجا بە نەرمی قاقەزی نووسی لە پێشەو
لەو پێشدارە بورد، بە دڵی پڕ لە ئێشەوە
ڕێکەوت لەگەڵ ئەمیری بەبە کوردی کردە خۆ
ئەمجا ئەمین بوو، خۆی و سوپاھی لە ھاتوچۆ
پەیدابوونی نادرشای ئەفشاری لە ئێران و پەلاماردانی بۆ ئەفغان و ھیندوستان و عێراق و کوردستان، هوجوومی بۆ عێراق ساڵی ١١٥٦-١١٤٦ی کۆچی

پەراوێز edit