بە ڕێی ژینا مەڕۆ قەد بێ دەبیرێ
لە ناکاو با نەکەویە چاڵ و بیرێ
بە ھەڵپە و توندوتیژی کەوتیە ڕێگا
ئەمین بە، پێت لە داوێنت ئەگیرێ
لە ڕێ لادە لە ھاوڕێیانی دەسبڕ
دەسی ژینت بدەرە دەستگیرێ
لە کۆمەڵدا بە خۆتا ڕابپەڕموو
مەبە پاشماوەخۆر، بۆ خۆ ژمێرێ
بە موڵکی زۆر و قەسر و خان و دوکان
بە گەورەی تێمەگە جەردە و شڕێڕێ
ئەگەر بەرزیت ئەوێ نزم و نەرم بە
بە بەخش و خزمەتت ئەبیە ئەمیرێ
دوو پیتی دواییە بۆ ڕۆڵەکانم
نمێ پەندە، لە دەریای بابە پیرێ