ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
١٥. بۆ لێم ناپرسی برا گیانەکەم
بۆ لێم ناپرسی برا گیانەکەم
خۆ من ھاودەردی ناو وێرانەکەم
وڵاتەکەمان ھەرچەند وێرانە
بەڵام بەڕاستی جێگای شاھانە
گوڵ و گوڵاڵە چنار و عەرعەر
ئەم دەشت تا ئەو دەشت، ئەم سەر تا ئەو سەر
وەنەوشە لە شاخ، نەرگس لە دەشتا
ڕەقابەت ئەکەن لەگەڵ بەھەشتا
ڕائیحە و بۆنی داری دارە بەن
لەنجە و خەرامی سەرو و یاسەمەن
ھێشووی زەرد و سوور، داری بەڵاڵووک
ئاخ و داخ ئەدا بە سەد زاوا و بووک
مێرگی ڕەنگاوڕەنگ قەراخی چەم ئاو
قەوسوقەزەحە لەبەر خۆرەتاو
جۆگە و جۆباری کانی و کانیاوی
لە نیل و جەیحون زیاترە باوی
خاسسەی وڵاتی کوردەوارییە
بۆ قەومی ئێمە دیاریی بارییە
بابە تەبیعەت داویە بەم خاکە
ھەرچی لە دونیا نایاب و چاکە
ستایشی بەھار

پەراوێز edit