ئاڵەکۆک

ئێقباڵ محەمەدی add_a_photo
دەردی دنیا دەوری گرتم تاکوو بەزمم کەم نەبێ.
شادی ون بووی ناو ژیانمە، نیمە دۆستێک خەم نەبێ.

ئاسمانی بیر ویادم نەیبووە خۆری ئومێد.
قەت نەبوو تیشک و بروسکێ غەیری هەور وتەم نەبێ.

'خانی'ی دەورانم لە کوێیە تا بهۆنێ ئەشقی من
باهەموو چیرۆکی ئەشقێ باسی' زین و مەم' نەبێ.

کوانێ' شیرین'، کوانێ' لەیلا'، تا ببینن یاری من
ناکرێ یارم ببێ و ئەنگووست لە نێوی دەم نەبێ!

یاری من چەن جوانە ئەونەیش ئەهلی جەورە و زاڵمە
زۆری دانا ماڵی ئاوا، هیچێ غەیری خەم نەبێ.

شین و واوەیلامە شەو، گەرچی' وەلی دێوانە' نیم
دائەنیشم دەستەو ئەژنۆ، نامەوێ با شەم نەبێ.

ڕایپەڕاندم خورپەیی شێعرێ لە بۆ هۆنینەوە
نەک هەر ئەمشەو مابێ عومرم، نەک بەیانی دەم نەبێ؟

هاتە گوێم بانگی بەیان، هاودەنگ سرووشێ پێی وتم:
بەسیە 'ئێقباڵ' ئاهـ وناڵە، با لە یاریش زەم نەبێ

پەراوێز edit