ئاڵەکۆک

ئێقباڵ محەمەدی add_a_photo
ئێقباڵ ئاسمانی خەیاڵ
٦. بۆ کرماشان
بۆچی بگریم؟ ئەو هەموو خەمخۆرە بزێوە
وان ڕوو لە وڵاتی بێستوون گشتی بەڕێوە

وا لەرزی دڵی ئەزگەلە و قەسر و سەری پێڵ
جێ پێی دەغەز و درزە لە هەوراز و نشێوە

هەرچەن هەموو ماڵان وشەقامی شەق و زامە
وەستانی مرۆڤی هەرەبەرزی وەکوو کێوە

ڕووخان نەبووە هۆی ورەبەردان لە دڵی کەس
ئەی خۆری هومێد! بۆ گەلی چەوساوە دە بێوە

پاڵپشتی، کۆمەک، یاری دەریی خەڵکی وڵاتم
دەرمانی هەموو زامە لە هەر شار و لە دێوە

ناترسێ لە ئەنفال و ڕمان و شەڕ و کوژران
کورد داویە بەڵێن تا دەمی مردن ها بەپێوە

ئەم خاکە ئەگەر جارێ بەقین بێت و بلەرزێ
ناگۆڕیێ بە جەننەت، کە لە دڵ گەوهەر و زێوە

دڵ ڕوونە، کە کورد بەم هەڕەشە ناچێ لەمەیدان
ڕۆژانیی نوێی یەک لە دوای یەک ها بەڕێوە.... .
بەبۆنەی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان. ساڵی ١٣٩٦ هەتاوی

پەراوێز edit