ئاڵەکۆک

ئێقباڵ محەمەدی add_a_photo
ئێقباڵ ئاسمانی خەیاڵ
٥. هەوای گریان
گیراوە پڕ خەمە دڵ، گریانە مەرهەمی من
ناناسێ هیچ شوێنێ بێجگە لە شەو، شەمی من

نامۆیە باخ وگۆڵشەن بۆ تەیری هەست و یادم
کە ڕووی لە خەم کراوە، چاو و دڵ و دەمی من

لای کەس نییە دڵی من، نیشە لە لام دڵی کەس
لەسەر شەپۆلی ژیندا خۆ ڕا ئەدا گەمی من

ئەوەی کە دوورە ئێستا، بە دڵ نزیکە لامە
ئەوەش کە لامە ئێستا دەردە نە مەرهەمی من

نیم چاوە ڕوانی یارم، جام و دەفر شکاوم
نە مەی هەیە نە ساقی کە تەڕ بکا دەمی من

بوونم چ بەرهەمێکە؟ نەبوونم ئەستەمێک بێ؟
هۆی مان چییە؟ کە دەردە ژیانی پڕ خەمی من

ئەستێرەکانی ژینم حەشاردراوی هەورن
گیراوە پڕ خەمە دڵ، گریانە مەرهەمی من.
گیراوە پڕ خەمە دڵ، گریانە مەرهەمی من
ناناسێ هیچ شوێنێ بێجگە لە شەو، شەمی من

نامۆیە باخ وگۆڵشەن بۆ تەیری هەست و یادم
کە ڕووی لە خەم کراوە، چاو و دڵ و دەمی من

لای کەس نییە دڵی من، نیشە لە لام دڵی کەس
لەسەر شەپۆلی ژیندا خۆ ڕا ئەدا گەمی من

ئەوەی کە دوورە ئێستا، بە دڵ نزیکە لامە
ئەوەش کە لامە ئێستا دەردە نە مەرهەمی من

نیم چاوە ڕوانی یارم، جام و دەفر شکاوم
نە مەی هەیە نە ساقی کە تەڕ بکا دەمی من

بوونم چ بەرهەمێکە؟ نەبوونم ئەستەمێک بێ؟
هۆی مان چییە؟ کە دەردە ژیانی پڕ خەمی من

ئەستێرەکانی ژینم حەشاردراوی هەورن
گیراوە پڕ خەمە دڵ، گریانە مەرهەمی من.
وەرگێڕانێکی ئازدە لە سەر شێعری هوای گریە، شاعیری فارس خاتوو سیمین بێهبەهانی

پەراوێز edit