ئاڵەکۆک

ئێقباڵ محەمەدی add_a_photo
ئێقباڵ ئاسمانی خەیاڵ
٣. کۆلاژێک لە ماملێ بۆ ماملێ
لە ڕێبەندانی هیجری تۆ 'هەواری خاڵی' غەوغا بوو
هەموو بازاڕ و 'شاری دڵ' کەوا بێ شەوق و سەودا بوو

'بەهار خۆشە' نەپاش کۆچت، نە پاش زستانی ژینی تۆ
نەسەیران و نە حەیران ما، نە قاسپەی کەو لە شینی تۆ

بەڵێنت گرت لە دڵدارت بەرەو جێژوانی هەرمان چووی
بە داخن'دەستەیی ئاشق' بە 'رێبوار'ی لە دەسمان چووی

دەمێک ساڵە کە ' لەیلا ' کەت بەهیوای کاغەزی تۆیە
قورینگان هات و چوویانە، گوڵاڵە سوورە بێ بۆیە

لەپاش دەنگت نییە دەنگێ بکا باسێ لە 'هیجری یار'
نەوایێ خۆش بلاوێنێ دڵی سەد عاشقی خەمبار

مەخابن سەد مەخابن وا کە پیری ئاشقان ڕۆیی
کە دەنگی ( هێمن)و (گۆران) و (ئاوات) ی دڵان ڕۆیی

ئەگەر چی پاشی کۆچی تۆ لە دڵمان شادمانی چوو
فوغان بوو، ناڵە بوو، خوێنی جگەر بوو، دیدەیی تەڕ بوو

بەڵام دڵخۆش بەوەین گیانە، بە حەوسەد کۆرپە گۆرانی
لەباوش بیری یارانی، لەدڵ ناچی، لە لامانی
بۆ مامۆستا محەمەد ماملێ

پەراوێز edit