ئاڵەکۆک

ئێقباڵ محەمەدی add_a_photo
ئێقباڵ ئاسمانی خەیاڵ
٢. ئامێزی خەم
نەکەم ئیتر لە بەر خەم چۆکێ دادەم
خەمی تۆیە بە شادی و خۆشیی نادەم

نەبوونیت، دەردی دووریت و کزەی خەم
بەجامێ مەی، بەدەنگی نەی بەبادەم

شەوانە، شەرتە بۆ گۆڕینی حاڵم
لەئامێزی خەمی تۆ دا هەدا دەم

لە سووچی خەڵوەتی بیرو خەیاڵا
بە لافاوی وشە تەنیایی ڕادەم

لەچاوی پڕ لە لۆمەی خەڵکی بێ عار
لەشی زامار و بێ تینم وە لا دەم

بەخەڵکی چی ئەتۆ بۆم بێ وەفا بووی؟
کەتۆی ئامیانی ئەشق و هەستی سادەم

لە من بەس ئەو خەیاڵەی کاتێ هاتی
بڵێم من ڕادەمووسم، بێژی ها دەم

پەراوێز edit