من لە نەردی ئەشقی خۆم و تۆ کزم
تۆ براوەی ئەم قومارەی، من گزم
هەر لە سەر دەم جووت یەکی چاوت کە هات
شەشدەری کردم منیش مۆرەم نەهات
داشەکانی ئەشقی خۆم بۆت کردەوە
تۆش هەمووت کوشتن بە غەمزە و زەردەوە
تۆ هەموو هەوڵت لە من دەس گرتنە
هەوڵی من دەستێک بە داوێن گرتنە
بەختی تۆ بەرزە و هەموو هەرجووت شەشە
وەک یەک و دوو هاتنیش، بەختم ڕەشە
هەوڵی تۆ ماڵ کردنە، خاڵ گرتنە
هەوڵی من لای ماڵی تۆ ماڵ گرتنە
تاقە داشێکم لە لای تۆ نووستووە
چەندە لام خۆشە کە ڕێگات بەستووە!
خۆم ئەزانم تا بەیانیش کایە کەم
نیمە * ئێقباڵ* و لەخۆڕا سووڕ ئەدەم
دڵ لە دوایی و مانەوەم بەو بۆنەیە
ئەشقی من ناسۆر و دەردی کۆنەیە
تۆ براوەی ئەم قومارەی، من گزم
هەر لە سەر دەم جووت یەکی چاوت کە هات
شەشدەری کردم منیش مۆرەم نەهات
داشەکانی ئەشقی خۆم بۆت کردەوە
تۆش هەمووت کوشتن بە غەمزە و زەردەوە
تۆ هەموو هەوڵت لە من دەس گرتنە
هەوڵی من دەستێک بە داوێن گرتنە
بەختی تۆ بەرزە و هەموو هەرجووت شەشە
وەک یەک و دوو هاتنیش، بەختم ڕەشە
هەوڵی تۆ ماڵ کردنە، خاڵ گرتنە
هەوڵی من لای ماڵی تۆ ماڵ گرتنە
تاقە داشێکم لە لای تۆ نووستووە
چەندە لام خۆشە کە ڕێگات بەستووە!
خۆم ئەزانم تا بەیانیش کایە کەم
نیمە * ئێقباڵ* و لەخۆڕا سووڕ ئەدەم
دڵ لە دوایی و مانەوەم بەو بۆنەیە
ئەشقی من ناسۆر و دەردی کۆنەیە